تەندروستی

ئەو خۆراکانەی یارمەتی خەوێکی ئارام دەدەن


خەو یەکێکە لە پێویستیە گرنگەکان و ھۆکارێکە بۆ بەخشینی ھێمنی و ئارامی بە شێوەیەکی سروشتی،زۆر شت کاردەکاتە سەر خەوی مرۆڤ کاریگەرترینیشیان خۆراکە کاریگەری لەسەر فیسیۆلۆجی لەش ھەیە،لە گرنگترین ئەو خۆراکانەش کە یارمەتی خەوێکی ئارام دەدەن:
١-شۆفان: ھێمی و ئارامی بەلەش دەبەخشێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی میلاتۆنین و کاربۆھیدرات و ڤیتامین B٦ لە پێکھاتەیدا، یارمەتیدەرە لە ئارامبوونەوەی مێشک و ھاندانی مرۆڤ بۆ خەوتن.
٢-ناوکە کولەکە: ڕێژەیەکی بەرز لە ترشی ئەمینی(تریبتۆفان) تێدایە وا لە مرۆڤ دەکات ھەست بە ئارامی بکات و ئارەزوی خەوتنیشی لەلا دروست ببێت،بەھۆی بوونی ماددەی زینک لە ناوکی کولەکەدا خواردنی بۆ مێشک زۆر بەسودە و دەبێتەھۆی بەخشینی خەوێکی قوڵ.
٣-مۆز: دادەندرێت بە باشترین خۆراک کە کرژی ماسولکەکانی لەش لە کاتی خەودا کەمدەکاتەوە ،قەرەبووی کەمی مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم دەکاتەوە لە لەشدا ،دەشبێتەھۆی پشودانی ماسولکەکان و بەخشینی خەوێکی قوڵ.
٤-کاھو: باشترین خۆراکە کە ڕێگری لە خەوزڕان دەکات، بەھۆی بوونی ماددەی(lactucarium) لە کاھودا یارمەتی بەھێزبوونی مێشک و بەخشینی خەوێکی ئارام دەدات، ھەربۆیە خواردنی چەند گەڵایەک لە کاھو پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ زوو خەولێکەتن.
٥-ماسی تونە: ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "B٦" تێدایە کە دەبێتەھۆی ئارامبوونەوەی مێشک و نەھێشتنی خەوزڕان.
٦-کەلەرم: بەھۆی بوونی میلاتۆین و ڕەگەزی کالیسۆم لە کەلەرمدا یارمەتیدەرە لە بەخشینی خەوێکی قوڵ و نەمانی بێخەوی.
٧-شیری گەرم: یەکێکە لە گرنگترین ئەو خۆراکانەی کە دەبێتەھۆی بەخشینی خەوێکی قوڵ چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە ترشی ئەمینی "L-تریبتۆفان" تێدایە ، ھانی خەوتن و ئارامبوونەوەی جەستەش دەدات.
٨-بادەم: لەو خۆراکانەیە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، یارمەتیدەرە لە بەخشینی خەوێکی ئارام، بۆیە واباشە پێش خەوتن مشتێک لە بادەم بخورێت.
٩-سپێناخ: ڤیتامین B و مەگنیسیۆمی تێدایە ھەربۆیە خواردنی سپێناخ زۆر بەسودە بۆ نەھێشتنی خەو زڕان.


3 مانگ پێشتر - Jul 19 2017 2:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر