هەمەڕەنگ

پیاوێک بەھێوای بوون بەباوکی کوڕ ٣٧ ساڵ خۆی ناشوات


پیاوێکی جووتیاری ھندستانی ٣٧ ساڵ خۆی ناشوات و ئەمەش وا دەکات کە تەنانەت خێزانەکەشی بە دەستیەوە وەرەزبن.
"کەیلاش سینگ"  ئەو پیاوە تەمەن ٦٥ ساڵەیە کە لە سالی ١٩٧٤وە خۆی نەشۆردوە کە ھۆکارەکەشی دەگەرێنێتەوە بۆ مەرجی پیاوێکی ئایینی کە پێی وتوە: بۆ ئەوەی کورێکی ھەبێت پێویست دەکات خۆی نەشۆرێت و سەریشی نەتاشێت ئەویش ماوەی ٣٧ ساڵە لەسەر بەلێنەکەی ماوەتەوە و ریشیشی ئەوەندە درێژ بوەتەوە کە ئێستا درێژیەکەی یەک مەتر و ھەشتا سانتی مەترە و بەسر زەویدا دەخشێت.
ھەرچەند پیر بووە, بەلام نەبووە بەباوکی کور و ئێستاش ٧ کچی ھەیە.
"سینگ" لەم تەمەنشدا ھەموو رۆژێک سەردانی مەرو مالاتەکەی دەکات تەنانەت لە گەرمای ٤٧ پلەی سەدیشدا ھەر باوەری بە باوەرە ئایینیەکانی ماوە.
میدیاکانی ھند ناونیشانی بۆن ناخۆشترین پیاویان بۆ ئەو ھاولاتیە ھەلبژاردوە بەلام وادیارە ئەو تانە و تەشەرانە ھیچی نەیتوانیە بەرێز سینگ پاشگز بکاتەوە لە بەلێنەکەی و خۆی بشەوات یان ریشی بتاشێت.



3 مانگ پێشتر - Jul 20 2017 12:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123