تەندروستی

بەریتانیا بۆ سێیەم جار قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند

ئەمە چەند دیمەنێکی بەریتانیایە لە کاتی دەستپێکی سێیەم قەدەغەی هاتووچۆ لە وڵاتەکەدا بەهۆی زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوڵاتیان ناچارکراون لە ماڵەکانیان دا بمێننەوە

ماڵپەڕی "بی بی سی" وێنەکانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، وڵاتەکە ئێستا لەژێر ڕێکاری توندی خۆپارێزیدایە ئەمەش لەپێناو ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا

شوێنە گشتییەکان لە ئێستادا بە تەواوی چۆڵن، هاوڵاتیان ئاگادارکراونەتەوە کە تەنها بۆ کاری پێویستی وەک کڕینی دەرمان، خواردن و وەرزشکردن بڕۆن لەگەڵ ئەو کارانەی کە لە ماڵەوە و بە شێوەی ئۆنلاین ناکرێت

لە لایەکیترەوە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە هەفتەکانی داهاتوو تەواو قورس دەبێت، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون و دروستبوونی فشار لەسەر نەخۆشخانەکان

هەر بۆیە لە ئێستادا شەقامەکان، دوکان، شەمەندەفەر و تەواوی شوێنە گشتییەکان بە چۆڵی دەبینرێت