هەندێک جار بەخێوکردنی تەنها گیاندارێکی ماڵی دەبێتە بارگرانی و قورسە، ئەی ئەگەر هەزاران گیاندار بەخێو بکەیت و چاودێریان بکەیت
ئەمە ژیانی خانمێکە بە ناوی "وین ژونهۆن" کە ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە و چەندین گیاندار بەخێو دەکات
ماڵپەڕی " برایت ساید" چەند وێنەیەکی ئەم خانمە تەمەن 68 ساڵەی بڵاوکردۆتەوە، کە لەنێو دوو خانوودا ژوورەکانی پڕ کردووە لە قەفەز بۆ سەگ و پشیلەکانی
ئەو دەڵێت یەکەم جار 20 ساڵ بەر لە ئێستا بوو کە سەگێکم ڕزگار کرد وە تا ئێستا بەردەوامم و گیاندارە بێ لانەکان ڕزگار دەکەم و چاودێریان دەکەم لە ماڵەکەی خۆمدا
ڕۆژانە لە سەعات 4ی بەیانییەوە لە خەو هەڵدەستێت و شوێنی گیاندارەکان پاک دەکاتەوە، پاشان خواردنێکی تێکەڵە لە سەوزە، گۆشت، برنج بۆ گیاندارەکان ئامادە دەکات
ئەو دەڵێت "هیواخوازم خەڵکی دیکەش ئەم کارە بکەن، ئازاری گیانداران نەدەن و چاودێری گیاندارە بێ لانەکان بکەن"