هەمەڕەنگ

ئیلۆن موسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا دەیەوێت پشکەکانی بە کۆمپانیای ئەپڵ بدات

 

لە بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی "سکای نیوس" دا هاتووە "ئیلۆن موسک" خاوەنی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبای "تێسلا" هەوڵیداوە کە بەشێک لە پشکەکانی بە کۆمپانیای "ئەپڵ بفرۆشێت".

 

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە خاوەنی کۆمپانیای تێسلا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلێکی نوێیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی چەند کێشەیەکەوە داوای چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ بەمەستی چارەسەرکردنی کێشەکەو بەخشینی بەشێک لە پشکەکانی بە کۆمپانیاکە، بەڵام لە تویتێکی "ئیلۆن موسک"دا هاتووە کە کۆمپانیای "ئەپڵ" چاوپێکەوتنەکەیان ڕەتکردۆتەوە و ئامادە نەبوون کە گفتۆگۆ لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیای تێسلادا دابکەن.

 

کۆمپانیای تێسلا یەکێکە لە 10 گرنگترین کۆمپانیا سەرکەوتوەکانی بواری ئۆتۆمبێل کە یەکەم ئۆتۆمبيلی لە ساڵی 2017-2018 خستە بازاڕەوە و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهان.