تەندروستی

سودە گرنگەکانی خواردنی کاکاو


بەھۆی گرنگیەکەوەی لە کۆندا پێی وتراوە خواردنی پاشاکان،بۆ یەکەمجار لە ئەمەزۆن ھەبووە،لە پاشاندا گەشەی کردوە بۆ ھەریەکە لە ئەفریقا و  ناوەڕاست و باشوری ئەمریکا ،لە دروستکردنی زۆر شیرینیدا سودی لێوەرگیراوە،پێکھاتەی سەرەکییە لە دروستکردنی شەکولاتەدا،بە گەرمی و ساردیش دەخورێتەوە،لە گرنگترین سودەکانیشی:

١-کاکاو لە دروستکردنی سابوون و شامپۆی قژھەروەھا لە زۆر کرێمی جوانکاریدا بەکاردەھێندرێت.

٢-خواردنی کاکاو یارمەتی ھاتووچۆکردنی خوێن دەدات لە شانەکاندا ھەروەھا یارمەتی نەرمبوونی پێست و ھێشتنەوەی بە گەنجی دەدات.

٣-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان وەک:
 ئاسن،مەگنیسیۆم،کالیسیۆم،پۆتاسیۆم،سلینیۆم،سەرچاوەیەکی باشی کاربۆھێدرات و پڕۆتینیشە.

٤-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە کالیسیۆم تێیدا یارمەتی بەھێزبوونی ئێسک و ددان دەدات.

٥-بەسودە بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن چونکە ڕێژەیەکی بەرز لە فلافۆنیدی تێدایە.

٦-کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکات لە خوێندا ،بەجۆرێک سود بەخش زیاددەکات و زیان بەخشەکانیش کەمدەکاتەوە.

٧-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

٨-ئەو دژە ئۆکسانەی کە تێیدایەتی دەبێتەھۆی پاراستنی مرۆڤ لەو خانانەی ھۆکارن بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.

٩-خواردنی کاکاو بۆ کۆئەندامی ھەرس و ڕیخۆڵە بەسودە.

١٠-یەکێکە لەو خۆراکە گرنگانەی کە یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدات، خوێنیش بە ڕێکی بۆ خانەکانی مێشک دەگەیەنێت دەشبێتەھۆی چالاکبوونی ھۆشی مرۆڤ.




3 مانگ پێشتر - Jul 23 2017 2:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر