توێژنەوەیەك : جگەرەی ئەلیکترۆنی کاریگەری خراپ لەسەر مێشک دروستدەکات
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات ، جگەری ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) کاریگەری خراپ لەسەر مێشکی هەرزەکاران دروستدەکات .
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی " ڕۆچێستەر " لە نیویۆڕك، جگەرەی ئەلیکترۆنی کاریگەری خراپ لەسەر کارەکانی مێشك و دەمارەخانەکان و بەتایبەت لەسەر وردبینی و بیرکردنەوە دروستدەکات .
توێژینەوەکە لەسەر ٩٠٠ هەزار کەس لە ئەمریکا ئەنجامدراو، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی جگەرەی ئەلیکترۆنیان کێشاوە ناڕێکی لە کاری مێشک و بیرکردنەوەیاندا دروست بووە بەراورد بەکەسانی ئاسایی .
توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو کەسانەی لە تەمەنی هەرزەکارییەوە دەستیان بە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی کردووە کارگەریە خراپەکانی لەسەر مێشک و سییەکانیان زیاترە بەراورد بە کەسانی تر .
پسپۆڕانی تەندروستی نیکۆتینی ناو جگەرەی ئەلیکترۆنی بە "ژەهری مێشک" ناودەبەن و کە زیاتر بەناوخانەکانی میشکدا بڵاودەبێتەوە بەراورد بە جگەرەی ئاسایی و ڕێنمای خەڵک دەکەن کە جگەرەی ئەلیکترۆنی وەك جێگرەوەی جگەرەی ئاسایی بەکارنەهێنن کاریگەرییە خراپەکانی لە جگەرەی ئاسایی زیاترە .
|