تەندروستی

پزیشکێك دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات

پزیشکێکی ئەمریکی دوای چەند ڕۆژێك لە وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر گیان لەدەست دەدات . بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " دەیلی مەیل "ی بەریتانی پزیشکێکی ئەمریکی بەناوی "گریگوری مایکڵ " دوای چەند ڕۆژێکی کەم لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا گیان لەدەستدەدات . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پزیشکە ئەمریکیەکە تەمەنی ٥٦ ساڵ بووە خێزانەکەی ئاماژەیان بەوەکردووە هیچ نەخۆشییەکی تری نەبووە پێش وەرگرتنی ڤاکسینەکە تەندروستییەکی زۆر باشی هەبووە . هاوسەری پزیشکەکە بۆ ڕۆژنامەکە وتویەتی، هاوسەرەکەی ڕۆژانە وەرزشی ئەنجامداوە جگەرەی نەکێشاوە، بەڵام دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە توشی بەرز و نزمی پەستانی خوێن بووە دواجار توشی جەڵتە بووە و گیانی لەدەستداوە . کۆمپانیای فایزەر بەرهەمهێنەری ڤاکسینەکە لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجامدەدەن و هۆکاری گیان لەدەستانی پزیشکەکە دیاریدەکەن .