تەندروستی

دەرمانێکی نوێ ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ کەم دەکاتەوە

زانایانی بواری تەندروستی لە هەوڵی بەرهەمهێنانی دەرمانێکی نوێدان بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە لەشدا . بەپێی هەواڵێکی پێگەی " نیو ئەتلاس "ی ئەمریکی زانایانی بواری تەندروستی لە لێکۆڵینەوەدان بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانێکی نوێ بۆ لەناوبردنی ڕێژەی چەوری خراپ " کۆلیسترۆڵی خراپ " لە لەشدا . ئاماژەبەوەکراوە، دەرمانەکە ناوی " ئیڤیناکوماب"ە لەکاتی تاقیکرنەوەدا توانیویەتی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێنی ئەو کەسانەی لەسەریان تاقیکراوەتەوە بۆ نیوە کەم بکاتەوە . ئەوەشخراوەتەڕوو، دەرمانەکە بە شێوەی دەرزی دەدەرێت لە ژێر پێست و چاوەڕوان دەکرێت دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی جێگەی ئەو دەرمانانە بگرێتەوە کە لە ئێستادا پزیشکان بۆ نەخۆشەکانی بەکاردێنن . کۆلیسترۆڵ پێکهاتەی سەرەکی خانەکانە و دوو جۆری هەیە ( کۆلێستڕۆڵی باش و خراپ )، کۆلێستڕۆڵی خراپ هۆکارێکە بۆ تێکچوونی تەندروستی جەستە و توشبوون بە جەڵتەی دڵ و دەماغ و تێکچوونی کاری خوێنبەرەکان لە لەشدا .