تەندروستی

جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە ژاپۆن بڵاودەبێتەوە

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژاپۆن بڵاودەبێتەوە کە جیاوازە لەو جۆرە نوێیەی لە بەریتانیا و ئەفریقا بڵاوبۆوە . وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوار گەشتیاری بەڕازیلی کە سەردانی وڵاتەکەیان کردووە دەستنیشانکراوە . ئاماژەی بەوەکردووە ئەو جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیاوازە لەو جۆرە نوێیەیەی لە ماوەی رابردودا لە وڵاتی بەریتانیا و کیشوەری ئەفریقا بڵاوبۆوە هەندێک تایبەتمەندی هاوبەشیشیان هەیە . ئەوەش خراوەتە ڕوو لە ئێستادا پسپۆڕانی تەندروستی سەقاڵی لێکۆڵینەوەن دەربارەی ڕێژەی کاریگەری ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لەسەر جۆرە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا . لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا وڵاتی بەریتانیا بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە خێرای بڵاوبونەوەی لە جۆرە باوەکەی کۆرۆنا زیاترە،بەڵام کوشندەتر نییە .