هەمەڕەنگ

200 پارچە جل بە ستایلی جیاواز بۆ کچەکەی دەدورێت

هیچ وشەیەک نییە ستایشی "مایکڵ گاردنەر" بکات جگە لە وشەی "شانازی" کە لە تازەترین کاری بۆ کچەکەی سەدان پارچە جلی بۆ دووریوە

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێک دا لەبارەی ئەم باوک و کچەوە بڵاویکردۆتەوە کە باوکەکە لە جلی بەکارهاتووی خانمان توانیویەتی 200 پارچە جل و بەرگ بە ستایل و شێوازی جیاواز بۆ کچەکەی بدورێت

ئەمەش تەنها بە سەیرکردنی ڤیدیۆی فێرکاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "یوتیوب" کە سوودی لە شێوازی دیزاین و مۆدێلی جیاواز وەرگرتووە

مایکڵ دەستی کردووە بە دورینی جل و بەرگ بۆ "ئاڤا"ی کچی کاتێک تەمەنی تەنها 3 ساڵ بووە چەند جلوبەرگێکی لە کراسی خانمان بۆ دروست کردووە کە ئاڤای زۆر دڵخۆشکردووە

ئەو دەڵێت "تا ئێستا زیاتر لە 200 پارچەی جیاوازم بۆ دوریوە کە هەندێکیان لەگەڵ جلوبەرگی خۆشمدا ڕێکم خستووە"

مەبەستی لەم کارە ئەوەیە وا لە کچە تاقانەکەی بکات کە هەست بەوە بکات کەسێکی تایبەتە و باوەڕی بە خۆی بێت