تەندروستی

سودەکانی خواردنی ھەنجیر


ھەنجیر یەکێکە لەو میوە وەرزیانەی دەوڵەمەندە بە کانزا ، ڤیتامین(B1،B2،AG،EG،CG) ، دژە ئۆکسان ، ڕیشاڵ،لەگەڵ بوونی ترشە چەوری و کۆمەڵێک کانزای گرنگ وەک :

ئاسن،کالیسیۆم،مس،پۆتاسیۆم بەھۆی بوونی ئەم ڕەگەزە گرنگانە لە پێکھاتەیدا خواردنی کۆمەڵێک سودی تەندروستی ھەیە: 

١-لە توانایدایە ھەندێک لە گرفتەکانی کۆئەندامی ھەرس چارەسەر بکات.

٢-گورچیلە چالاک دەکات و ڕزگاریشی دەکات لە خوێی زیادە.

٣-چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکانی پێست و نەخۆشی ئاوڵە لە قۆناغەکانی سەرەتایدا دەکات.

٤-یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات و ڕێگری دەکات لە قەڵەوبوون،لەگەڵ ئەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە شەکری تێدایە بەڵام ڕیشاڵی خۆراکیشی تێدایە، خواردنی وادەکات زوو ھەست بە تێربوون بکرێت.

٥-بەھۆی بوونی کالیسیۆم لە پێکھاتەیدا ئێسک بەھێزدەکات،ڕێگریش لەلاوازبوونی دەکات بە چوونە تەمەن .

٦-دەوڵەمەندە بە کانزا کە پێکھاتەی سەرەکی دروستبوونی ھیمۆگلۆبینی خوێنە، ھەربۆیە ھەنجیر لە توانایدایە چارەسەری نەخۆشی کەمخوێنی(ئەنیمیا) بکات.

٧-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک. 

٨-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی برینی دەم دا سودی لێوەربگیرێت،پوکیش لە توشبوون بە ھەوکردن دەپارێزێت،ددانیش بەھێز دەکات بەمەرجێک دوای خواردنی بەھۆی بوونی شەکر لە پێکھاتەیدا ددانەکان بشۆردرێت . 

٩-قژ بەھێزدەکات و ڕێگری لە ھەڵوەرینی قژ و دەرکەوتنی نیشانەکانی زوو پیربوون دەکات.
 
١٠-چارەسەری ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە دەکات.


3 هەفتە پێشتر - Jul 26 2017 1:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر