ماڵپەڕی"میدیکاڵ" چەند زانیارییەکی خستۆتە ڕوو دەربارەی بەخشینی گورچیلە، کە ئەم کرداری گواستنەوەیە لە نێوان دوو کەسدا ڕوودەدات کە بە وەرگر و بەخشەر ناودەبرێت
وەرگر کەسی نەخۆشە و گورچیلەکانی کارناکات بەڵام بەخشەر کەسی تەندروستە و گورچیلەکانی تەندروستن، بەڵام پێش بەخشینی گورچیلە پێویستە چەند خاڵێک پەیڕەو بکرێت لەوانەش بریتین لە:
- پێویستە کەسی بەخشەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت
- پێویستە کەسی بەخشەر گورچیلەکانی تەندروستبن و هەروەها هیچ کام لە نەخۆشیەکانی شەکرە و زەخت و هەوکردنی گورچیلە و شێرپەنجەی نەبێت
- مەرج نییە گورچیلەی بەخشەر و وەرگر وەک یەکبن، پزیشکان زیاتر جەخت لەسەر گونجانی خوێنی بەخشەر و وەرگر دەکەنەوە.
- باشترین کەسی هەڵبژاردە بۆ گواستنەوەی گورچیلە ،کەسی تازە مردووە هەروەها دوای وەرگرتنی گورچیلەکە پێوستە بۆ ماوەی هەفتەیەک شۆردنی گورچیلە بۆ کەسی وەرگر بکرێت.
- پێویستە کەسی بەخشەر دوای بەخشینی گورچیلەی بۆ ماوەی 4 بۆ 6 رۆژ بمێنێتەوە بۆ دڵنیا بوونەوەی لە تەندروستی بەخشەر.