هەمەڕەنگ

ھەشت نھێنی نەزاندراو لەسەر ژیانی شاژنە ئێلیزابێسی دووەھەم


شاژنە "ئێلیزابێس" کەسێکی ناسراوە لە ناو سەرۆک و پاشاکاندا لە ھەمان کاتیشدا کەسێکی خۆشەویست و بەڕێزە لای گەلەکەی، درێژترین ماوەش لەسەر تەختی پاشای ماوەتەوە لە دوای شاژنە ڤیکتۆریی نەنکی.

ئەمانەش چەند زانیاریەکە لە سەر ژیانی: 

-لە ساڵێکدا دوو جار ئاھەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی بۆ دەگێڕدرێت،ڕۆژی لەدایکبوونی شاژن ٢١ ی ٤ ،بەڵام دەوڵەت بە ڕەسمی لەو بەروارەدا ئاھەنگ ناگێڕێت ھەتا ١١ ی ٦ ، ئەو پاشایانەی کە لە مانگە ساردەکاندا لەدایک بوون کاتی ئاھەنگی لە دایکبوونیان بۆ کاتێکی دیکە دەگۆڕن بۆ ئەوەی کەشوو ھەوا لەباربێت.

-بە ھیچ جۆرێک نەچۆتە خوێندنگا ،لەسەر دەستی مامۆستای تایبەت لە ماڵەوە فێرکراوە.

-بۆ ھیچ کەسێکیش نیە لە ڕوی یاساوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات، شاژن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ھەموو کارەکانی لە چوارچێوەی یاسادایە و لەگەڵ یاسادا دەگونجێت.

-لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەپەرتمانێکی  بە بڕی ٧.٩ ملیۆن دۆلار لە نزیک بینای نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لە شاری نیۆڕک کڕی.

- ڕاپۆرتێکی تەواو لەلایەن خێزانی شاھانەی بەریتانیاوە لەسەر ئەو دیاریانە بڵاودەکرێتەوە کە لەلایەن کەسایەتیە گشتیەکان و سەرۆکی وڵاتانەوە لە ماوەی ساڵێکدا بە شاژن دەگات.

-داوا لە شاژن ناکرێت باج لەسەر داھاتەکەی یاخود سەرمایەکەی بدات،بەڵکو خۆویستانە لە ساڵی ١٩٩٣ وە باج دەدات.

-پاسپۆڕت و مۆڵەتی شۆفێری نیە،جانتاکەشی بۆ ھێمای نھێنی لەگەڵ کارمەندەکانیدا بەکاردەھێنێت.

-توانای لاسیکردنەوەی فڕۆکەی کۆنکرۆردی ھەیە لە کاتی نیشتنەوەیدا.


2 هەفتە پێشتر - Jul 30 2017 11:17AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12