ماڵپەڕی "ئێکس پرێس" لێکۆڵینەوەییەکی تایبەت بەو کەسانە بڵاو کردۆتەوە کە تەمەنیان سەروو 85 ساڵە و تەندروستییەکی باشیان هەیە.
ماڵپەڕەکە لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی "myoClinic"ی بڵاوکردۆتەوە کە +لەسەر 70 هەزار کەس لە ئافرەت و 1500 کەس لە پیاوان کراوە، کە تیایدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بیرکردنەوەی ئیجابیان هەیە لە ژیاندا لە ٪11 بۆ ٪15 تەمەنیان زیاد دەکات و دەگاتە نزیکەی 85 ساڵ.
هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەشدا هاتووە بیرکردنەوەی ئەرێنی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی کەسەکە، وەرزشی بەردەوام و خوانی تەندروستیش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر درێژبوونی تەمەن.