هەمەڕەنگ

کۆمپانیای LG شاشەیەکی نوێی تەلەفیزیۆن بەرهەم دەهێنێت

کۆمپانیای "LG" بۆ ماڵپەڕی "ئێندیبیتی" بەریتانی ئاشکرای کردووە کە بۆ ساڵی 2021 دا تەلەفیزیۆنێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی لە خۆگرتووە.

 

ناوی ئامێرە نوێیەکەی بریتییە لە "Mini LED" کە ئەم ئامێرە توانای پەخشکردنی وێنەو ڤیدیۆکانی هەیە بە شێوازی "8k" کە ڕووناکی و وێنەکانی ئاستێکی بەرز و ڕوونی هەیە لە نیشانداندا

 

هەروەها کۆمپانیاکە ڕاشی گەیاندووە کە وێنەو دقەکانی ئەم تەلەفیزیۆنە نوێیە 30 جار زیاترە لە تەلەفیزیۆنەکانی دیکەی کۆمپانیای "LG".