تەندروستی

توێژینەوەیەک گرنگی پێدانی شیری دایک بە منداڵەکانیان ئاشکرا دەکات


پێدانی شیر بە منداڵان دایکان لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک دەپارێزێت،بەپێی توێژینەوەیک کە لە ڕۆژنامەی پزیشکی (JAHA: Journal of the American Heart Association) بڵاوکراوەتەوە گرنگی پێدانی شیر لەلایەن دایکانەوە بۆ منداڵەکانیان و دایکەکەش ئاشکرادەکات.

پێدانی شیر بە منداڵان ھۆکارە بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵان بە توشبوون بە ھەوکردنی لوت ، گوێی ، قوڕگ ،قەڵەوی.

توێژینەوەکە گرنگی پێدانی شیری دایک بۆ ئەو منداڵانەش ئاشکرا دەکات کە لە پێش کاتی خۆیاندا لەدایک بوون و بەدەست بوونی گرفت لە دڵیاندا دەناڵێنن.

توێژەرەوان لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی و ئەکادیمیای پزیشکی چینی لە زانکۆی پەکین لێکۆڵینەوەیکی پزیشکیان بۆ ٢٨٩٥٧٣ ژنی چینی ئەنجامدا سەرجەم زانیاریەکان(چەند جار دووگیان بوون،لەبارچوونی منداڵان،نەخۆشیەکانی دڵ،جەڵدەی مێشک بەگشتی)  و شێوازی ژیانیان  لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٨ تۆمارکرا .

دەرکەوت ڕێژەیەکی کەم لەم خانمانە توشی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدەی مێشک بوون، ھەتا ماوەی پێدانی شیرەکەش زیاتر بووبێت دایکەکەش مەترسی کەمتری لەسەر بووە بە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن،بەجۆرێک ئەو خانمەی بۆ ماوەی ٦ مانگ شیری بە منداڵەکەی دابێت مەترسی توشبوونی بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێنی بە ڕێژەی ٣-٤% کەمبۆتەوە.








3 مانگ پێشتر - Jul 30 2017 2:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر