هەمەڕەنگ

سەنگاپوورە ئارەق دەگۆڕن بۆ کارەبا

ماڵپەڕی "شرقیە" لە بابەتێکیدا باس لە زاناکانی وڵاتی سەنگاپوورە دەکات کەسوود لە ئارەقی لەشی مرۆڤ وەردەگرن بۆ بەدەستهێنانی کارەبا.

 

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە کە کاتێک لەشی مرۆڤ تووشی دەردانی ئارەق دەبێت دەتواندرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ دروستبوونی وزەی کارەبا بۆ کەل و پەلە بچوکەکانی وەک سەعاتی دەستی و ئەو ئامێرانەی کە ڕێژەی کالۆری و سووتانی وزەی لەش دەپێوێت

 

هەرچەندە لە ساڵی 2013 چەند ئەندازیارێکی ئەمریکی هەمان بیرۆکەیان هەبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوو چونکە ئەو ئامێرانەی کە پێویست بوو وزە لە ئارەقی لەشی مرۆڤەوە وەربگرن پێویستی بە بڕێکی زۆر لە ئارەق و ماندوبوون بوو کە تەنها یاریزانان سوودیان لێ دەبینی

بەڵام ئەم بیرۆکە نوێیەی وڵاتی "سەنگاپوورە" پێویستی بە بڕێکی کەم لە ماندووبوونە لە هەمان کاتدا سوود لە ڕووناکی و تیشکی خۆر دەبینێت بۆ وەرگرتنی وزە و چالاک بوونی ئامێرەکان.