تەندروستی

تەماتە و سێو یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی زیانەکانی جگەرە

گۆڤاری " European Respiratory Journal " لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر سوودەکانی سێو و تەماتە کە یارمەتی سییەکان دەدات بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشی و تێکشکاندن

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە کە خواردنی ڕۆژانەی سێو و تەماتەی تازە یارمەتی ئەو نەخۆشیانە دەدات کە سییەکان تووشی دەبن بەهۆی جگەرەکێشانەوە، هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە سییەکان تووشی خاوبوونەوە و هەوکردن دەبن، بەڵام لەگەڵ خواردنی سێو تەماتە بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بەو جۆرە نەخۆشیانە کەم دەبێتەوە بۆیە پزیشکان لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژەیان پێداوە کە هەرگیز لە ژەمەکانیاندا خواردنی سێو و تەماتە لەبیر نەکەن.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر سییەکانی 650 کەس کراوە  بۆ ماوەی 10 ساڵ کە جگەرە دەکێشن،  ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە :

  • ئەو کەسانەی کە پەیڕەوی خواردنی تەندروستیان کردووە لە خواردنەکانیاندا سێو و تەماتەی تێدایە، سییەکانیان کەمتر توشی داهێزران هاتووە.
  • خاوبوونەوەی سییەکان لەو کەسانەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ جگەرە دەکێشن کەمترە کە سێو و تەماتەیان خواردووە.
  • لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە هەندێک لە جگەرەکێشەکان کە تەماتە و سێو دەخۆن و لەگەڵ خواردنی بەردەوامی میوەکان بۆتە هۆی چارەسەری هەندێک لە نەخۆشیەکانی سی.