هەمەڕەنگ

50 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی شاژنی مۆدە (کۆکۆ شانێل)

نیو سەدە تێدەپەڕێ بەسەر کۆچی دوایی شاژنی مۆدە (کۆکۆ شانێل)، کە یەکێکە لە دیزاینەرە هەرە دیارەکانی بواری مۆدە

کۆکۆشانێل کە ناوی (گابریل شانێلە) بە دیزاینەری ناوازە و شیکەکانی ناوبانگی دەرکردووە، لە تایبەتمەندی دیزاینەکانی "شانێل"دا دیزاینی سادە و شیکە کە لەو سەردەمەدا هەموو دیزاینەکان فەرمی و نائاسوودە بوون لە کاتی بەکارهێنانیاندا،  بەڵام دیزاینەکانی دیزاینەری بەناوبانگ "کۆکۆ شانێڵ" بە تەواوی پێچەوانەی ئەو سەردەمە بوو کە پۆشاکەکانی سادە و ئاسوودەبوون لە کاتی لەبەرکردنداهەر ئەم هۆکارەش بووە هۆی بەناوبانگبوونی دیزاینی"شانێڵ" و لە ئێستادا یەکێکە لە یەکەمین براندەکانی جیهان.

 

"گابریل شانێل" لە تەمەنیدا ناخۆشییەکی زۆری دیووە بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دیزاینەکانی تایبەت بە جل و بەرگ و دواتریش دروستکردنی بۆن و ئیکسسوارات ناوبانگی بە جیهاندا بڵاوبۆوە، لە ساڵی 1971 دا کۆچی دوایکرد و سامانێکی زۆری لە دوای خۆیدا بەجێ هێشت هەروەها دیزاینەکانی هەتاوەکو ئێستا بەیەکەمین دیزاینەکانی جیهان دادەندرێت لە بواری جل و بەرگ و مۆدەدا.