هەرچەندە لە بەیانیاندا سەعاتەکانمان بە ئاگامان دەهێنێتەوە، بەڵام تەواو بەئاگا هاتنەوە و ئاسایی بوونەوەی جەستە نیە، بەڵکو لە ڕێی جوڵەی ماسولکەکان، خۆکێشانەوە و باوێشکدان جەستەمان ئاسایی دەبێتەوە
جگە لە بەئاگا هاتنەوە ئەنجامدانی ئەم کردارانە لە دوای لەخەو هەستان لە بەیانیاندا چەندین سوودی بۆ تەندروستی هەیە و تەواوی ڕۆژەکەت بە باشی بەڕێ دەکەیت
ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا لەم بارەیەوە باس لە چەند سوودێکی خۆ کێشانەوە و باوێشکدان دەکات لە بەیانیاندا کە ئەمانەن:
-خۆکێشانەوە یارمەتی ڕێکبوونەوە و خاوبوونەوەی ماسولکەکان دەدات
-فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە
-ڕەقبوونی جەستە کەمدەکاتەوە
-تەندروستی مێشک باشتر دەکات
-باوێشکدان خەواڵویی کەمدەکاتەوە