تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ سودی زیاتری تەماتە ئاشکرا دەکات


تەماتە دەوڵەمەندە بە کانزا ،ڤیتامین ،خوێ کانزایەکان،کاربۆھیدرات و پڕۆتین.

بەھۆی بوونی ڕیشاڵ لە پێکھاتەیدا خواردنی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە .

سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە ھەردووکیان گرنگن بۆ پارێزگاری لە ئاستی شەکر لە خوێندا ، کاری دڵ و بۆریەکانی خوێنیش چالاک دەکات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڤیتامین "C"،ڕیشاڵ،مادەی کۆڵین و پۆتاسیۆم لە پێکھاتەیدا ، پارێزگاریش لە تەندروستی چاو دەکات و کاری گەدەش چالاک دەکات.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێش کە لە زانکۆی ئۆھایۆ ئەنجامدرا سودی زیاتری ئاشکرادەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات خواردنی ڕۆژانەی تەماتە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست بە ڕێژەی %50 کەمدەکاتەوە،ئەم ئەنجامەش پاش ئەو تاقیکردنەوەیە ھات کە لەسەر مشک ئەنجامدرا ، بۆ ماوەی 35 ڕۆژ بۆدرەی تەماتە بە ڕێژەی %10 کرایە ناو خۆراکی مشکی نێر و مێیەوە ، لە پاشاندا درانە بەر تیشکی سەر و بنەوشەی دەرکەوت ئەو نێری مشکانەی کە توشی شێرپەنجەی پێست بووبون مەترسی ئەم شێرپەنجەیەیان بە ڕێژەی %٥٠ تیایاندا کەمبۆیەوە بەراورد بەو مشکانەی بۆیان بەکارنەھێندرا ، ھەمان کاریگەریشی لەسەر مشکی مێیە ھەبووە.

ھەربۆیە توێژەرەوان ئامۆژگاری دەدەن بە گرنگی دانی زیاتر بە خواردنی تەماتە ڕۆژانە بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە شێرپەنجەی پێست.









2 هەفتە پێشتر - Aug 2 2017 10:59AM
Print Friendly and PDF
زیاتر