هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..گەورەترین دڵ لە جیھاندا بناسە


مۆزەخانەی ئۆنتاریۆی پاشای لە شاری تۆرینتوی کەنەدا دڵی نەھەنگێکی شینی نمایشکرد، کە گەورەترن دڵە لە جیھاندا ، بەمەش ھەل بۆ سەردانیکەرانی مۆزەخانەکە ڕەخسا کە ئەم ئەندامە گەورەیە ببینن.
ئەم دڵە لە نەھەنگێکی شیندا دەرھێندرا،کاتێک ئاو ھێنابوویە نزیک ڕۆخی دەریا لە ھەرێمی نیوفاوندلاند .
کێشی ١٨١ کیلۆگرامە،یاریدەدەری ئەمینداری گشتی گیاندارە شیردەرەکانی مۆزەخانەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ھەندێک دایناسوڕ ھەن درێژترن بەڵام لە ڕوی کێشەوە کێشی نەھەنگی شین زیاترە.
زۆر دەگمەنە کە بتواندرێت نەھەنگی شین بدۆزرێتەوە، بە زوی لە زەریاکاندا ڕۆدەچن،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چەوریە کەمەی کە لە نەھەنگی شیندا ھەیە بەراورد بە گیاندارانی دیکە ، وادەکات نقوم ببێت.


مانگ پێشتر - Aug 7 2017 11:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123