تەندروستی

خراپترین کات بۆ خواردنەوەی ئاو بزانە


وەک زاندراوە خواردنەوەی ئاو سودی تەندروستی زۆری ھەیە،مرۆڤ لە ھەستکردن بە ھیلاکی دەپارێزێت،یارمەتی باشبوونی باری دەرونیش دەدات،سەرئێشەش ناھێلێت،یارمەتیدەرە لە دابەزانی کێشی لەشدا،لەشیش لە ژەھر ڕزگار دەکات.

لەگەڵ ئەم کۆمەڵە سودەی خواردنەوەی ئاو پێویستە ئاگاداری ئەو کاتانەش بین کە ئاوی تیادا دەخۆینەوە.

زۆر کات لە دوای نان خواردن پەنا دەبرێتە بەر خواردنەوەی کوپێکی گەورە لە ئاو ،کە ئەمەش  گرفت بۆ کرداری ھەرس دروست دەکات، دەشبێتەھۆی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا.

توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن خواردنەوەی ئاو پێش یاخود دوای نان خواردن ڕاستەوخۆ ،کاردەکاتە سەر ئەو دەردراوانەی گەدە کە بۆ کرداری ھەرس دەریدەدات.

کاتێکیش گەدە پڕدەبێت لە ئاو بەھۆی خواردنەوەی ئاو ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن وا دەکات گەدە بێتوانابێت لە دەردانی ئەو دەردراوانەی کە بەرپرسە لە کرداری ھەرس،بەمەش گرفت بۆ گەدە دروست دەکات و ھۆکارێکە بۆ ئاوسانی.

دەشبێتە ھۆی لەت نەبوونی خواردنی گەدە،بەمەش مرۆڤ توشی گرانی ھەرس دەکات.

مانەوەی خواردن بۆ ماوەیەکی درێژ لە گەدەدا  بەبێ ھەرسکردن بەھۆی خواردنەوەی زۆری ئاو ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، سەرەڕای دروستکردنی گرفت بۆ گەدە دەشبێتەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا،ھەربۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەدەن بە ئاگاداری ئەو کاتانەی ئاوی تیادا دەخورێتەوە ، لەگەڵ ئەو بڕە ئاوەش کە دەخورێتەوە.


3 مانگ پێشتر - Aug 7 2017 2:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر