هەمەڕەنگ

دەمامکی زیرەک دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە

ماڵپەڕی "جەزیرە" بڵاوکراوەیەکی دەربارەی دەمامکێکی نوێ بڵاوکردۆتەوە کە جگە لە خۆپارێزی دژی ڤایرۆس و بەکتریا چەند سودێکی دیکەشی هەیە

 

کۆمپانیای "ئەیر پۆپ" دیزاینی ماسكێکی زیرەک دەخاتە ڕوو کە چەند تایبەتمەندییەکی لە خۆگرتووە و دەتواندرێت چەند جارێک بەکاربهێندرێتەوە، جگە لەوە دەتواندرێت لە ڕێگەی سیستمی "بلوتوث" وە ببەسترێتەوە بە مۆبایلی بەکارهێنەر کە لە ڕێگەیەوە پێوانەی هەناسەکانی کەسی بەکارهێنەر بپێوێت کە ئەمەش بۆ وەرزشەوانان پێویستە و دەتوانن زۆرترین سوودی لێ ببینن، هەروەها توانای پێوانی پلەی گەرمی کەشی دەرەوەی هەیە، بەڵام تایبەتمەندییە سەرەکییەکەی بریتییە لە پارێزگاریکردنی کەسی بەکارهێنەر لە ڤایرۆس و بەکتریا.

 

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێگا خۆپارێزییەکان لەو ڤایرۆسە ماسک و پاککەرەوەکان بوون بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی هەموو تاکەکانی جیهان، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە هەوڵدەدرێت ئەم پێداویستیانە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بخرێتە بازارەکانی جیهانەوە بۆ زیاتر سوود وەرگرتنی هاوڵاتیان.