تەندروستی

لە ڕێگای ئەم خۆراکانەوە پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکانت بکە


دەتواندرێت بە ھۆی ئەم کۆمەڵە خۆراکەوە بە ھۆی دەوڵەمەندیان بە ڤیتامین و دژە ئۆکسانەکان پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکان بکرێت:

١-سپێناخ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین   "A"،لۆتین،  زیاکسانسین، ھەربۆیە خواردنی زۆر گرنگە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکان بە تایبەتی ئەگەر لە بەیانیاندا کوپێک لە شەربەتی سپێناخ بخورێتەوە،یاخود تێکەڵی زەڵاتە بکرێت و بخورێت.  

٢-ماسی سەلەمۆن: خواردنی ماسی سەلەمۆن لە ھەفتەیەکدا دوو جار زۆر بەسودە بۆ  تەندروستی  بیلبیلەی چاو ، ڕێژەیەکی زۆر لە ترشە چەوری(ئۆمێگا٣) تێدایە کە بۆ چاو زۆر گرنگە بەتایبەتیش لە بەساڵاچواندا، دەشتواندرێت جگە لە ماسی سەلەمۆن خواردنە دەریایەکانی وەک تونە و سەردین بخورێن کە ئەمانەش زۆر بەسودن بۆ چاوەکان.

٣-گێزەر: گێزەر بیتاکارۆتین ، لۆتین ، ڕیشاڵ ، پۆتاسیۆمی تێدایە ھەر بۆیە خواردنی بۆ چاوەکان زۆر بەسودە.

٤-توو: سەرەڕای گرنگی بۆ چاوەکان،یارمەتیدەریشە لە دابەزانی پەستانی خوێنی بەرز و بۆ ھەوکردنیش زۆر بەسودە.

٥-پەتاتە: ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین "A" تێدایە بۆ کرداری بینین زۆر بەسودە،ڕێگری لە ھاتنە دەرەوەی ئاوی سپی  لە چاوەکان دەکات،ھەروەھا چارەسەری وشکبوونەوەی چاو دەکات و  لە بەکتریا و ڤایرۆس دەیپارێزێت.

٦-بیبەر: خواردنی بیبەر بە ھەموو ڕەنگەکانیەوە زۆر بەسودە بۆ چاو،سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A،C .
ڤیتامین "A" بینین باش دەکات،ڤیتامین "C" چاوەکان لە ئاوی سپی دەپارێزێت.
 ھەروەھا ڤیتامین "B٦" و لۆتین و  زیاکسانین و بیتاکارۆتینیشی تێدایە کە سەرجەمیان بۆ تەندروستی چاوەکان زۆر گرنگن.

٧-گوێز: ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا ٣ تێدایە کە بۆ  چاو زۆر بەسودە،ھەروەھا دژە ئۆکسان،زینک،ڤیتامین E تێدایە ڕێگری لە ھەوکردن دەکات دەتواندرێت لە پاڵ خواردنی گوێز گرنگی بە خواردنی ھەریەکە لە بادەم،عەلی بابا و بندوق بدرێت.

٨-ئاڤۆگادۆ: لوتینی تێدایە کە بۆ تەندروستی چاوەکان زۆر گرنگە ھەروەھا ڤیتامین  B٦، C تێدایە  بینین باشتر دەکەن.

٩-بڕۆکلی: بەھۆی پێکھاتە گرنگەکەوەی لە پاڵ باشکردنی کرداری بینین چاوەکانیش لە توشبوون بە حەساسیەت دەپارێزێت.

١٠-شیلک: ڕێژەیەکی گونجاو لە ڤیتامین "C" تێدایە کە بۆ چاوەکان زۆر بەسودە،پارێزگاریشی لێدەکات لە توشبوون بە ھەوکردن،ئەو دژە ئۆکسانەش کە تێیدایەتی چاوەکان لە وشکبوونەوە و گرفتی بینین دەپارێزێت.


3 مانگ پێشتر - Aug 9 2017 2:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر