تەندروستی

لەچی کاتێکدا خواردنی سپێناخ زیان بەخشە


-لەگەڵ ئەوەی سپێناخ لە لیستی خواردنە تەندروستەکانە،بەڵام ھەڵەکردن لە شێوازی گەرمکردنەوەی مەترسی بۆ سەر ژیانمان دروست دەکات.
 
سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی تێدایە بەتایبەتیش ئەگەر لە خانووی پلاستیکیدا بڕوێندرێت،مەترسی ئەم نیتراتەش کاتێک لەسەر مرۆڤ دروستدەبێت ئەگەر سپێناخەکە گەرمبکرێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەم کاتەدا دەگۆڕێت بۆ نتریت و دەبێتە نیترۆزامین بەمەش ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە زیاددەکات.

بەڵام ئەگەر ماوەی گەرمکردنەوەکە کەمبێت و ڕاستەوخۆش بخورێت لەم کاتەدا ھیچ مەترسی دروست ناکات ،ھەر بۆیە پێویستە ئاگاداری شێوازی گەرمکردنوەی سپێناخ بین بەتایبەتیش بۆ منداڵی شیرەخۆرە.

ھەروەھا ئەو سپێناخەی لە پاش نان خواردن دەمێنێتەوە نابێت لە پلەی گەرمی ئەو ژورەدا دابندرێت بەڵکو پێویستە ڕاستەوخۆ بکرێتە بەفرگرەوە.

-دەتواندرێت لەگەڵ سپێناخدا شەربەتی میوە یاخود ئاوی لیمۆی بۆ زیادبکرێت،چونکە میوە ڤیتامین "C" تێدایە ڕێگریدەکات لە دروستبوونی نیترۆزامینی زیانبەخش.

- بۆ ڕزگاربوون لە مەترسی نیترۆزامینی زیان بەخش باشترە سپێناخ بە کاڵی بخورێت نەک کوڵاوی ، بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت ڤیتامین "C" و بیتاکارۆتین بۆ لەش دابین بکرێت.


هەفتە پێشتر - Aug 10 2017 3:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر