وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەبێتە مەرجی گەشتکردن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت لەمەودوا گەشتیاران پێویستە هەڵگری بڕوانامەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بن .
تیدرۆس ئەدهانۆم ، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، پێویستە گەشتیاران هەڵگری بڕاونامەی وەرگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن بە پێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت گەشت بکەن .
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەی خستۆتەڕوو، پێویستە هەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسین لە جیهاندا بە زوترین کات دەستپێبکات و لەماوەی ١٠٠ ڕۆژدا تەواو بکرێت .
باسی لەوەشکردووە، پێویستە پسپۆرانی تەندروستی ڵێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمجامبدەن تا ڕێژەی کاریگەری ڤاکسینەکان لەسەر ئەو جۆرە نوێیە دیاریبکرێت .
لە ئێستادا جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و ئەفریقا بڵاوبۆتەوە توانای خێرای بڵاوبونەوەی لە جۆرە باوەکەی کۆرۆنا زیاترە .
|