هەمەڕەنگ

پیاوێكی بەریتانی دوای ١٥٨ تاقیکردنەوە مۆڵەتی شۆفێری بە دەستدێنێت .

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Times Now" پیاوێکی بەریتانی دوای ١٥٨ تاقیکردنەوە توانیویەتی مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبێنێت . ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە پیاوە بەریتانیەکە لەماوەی تەمەنیدا چەندین جار هەوڵی داوە مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبێنیت بەڵام بەهۆکاری جیاواز شکستی ‌هێناوە . باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتییە بەریتانیەکە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی گەورەیە بەڵام توانیویەتی لە پشکنینی چاو دا دەربچێت و مۆڵەتی شۆفێریکردنی پێبدرێت. پێشتریش پیاوێکی تری بەریتانی لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا دوای ١١٧ جار هەوڵدان لە بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفیریدا شکستی هێناوە .