هەمەڕەنگ

باشترین 10 شاری جیھان بۆ ژیان لە ساڵی 2017 دا دەستنیشانکرا


بۆجاری حەوتەم شاری ملبۆرنی ئوستورالیا توانی لەسەرو ئەو ڕیزبەندیەوە بێت کە بۆ ھەڵبژاردنی باشترین شاری جیھان بۆ ژیان لە ساڵی ٢٠١٧ دا ئەنجامدرا.

ڕیزبەندیەکەش لەسەر بنەمای ئارامی ،چاودێری تەندروستی،ڕۆشنبیری،ژینگە،خوێندن،ژێرخانی ئابوری ئەنجامدرا لە نێوان ١٤٠ شاری جیھاندا شاری ملبۆرن بە بەدەستھێنانی ٩٧.٥ لە ١٠٠ بە گونجاوترین شار بۆ ژیان دەستنیشانکرا.

لە پاش ئەویش ڤێنای پایتەختی نەمسا دێت بە بەدەستھێنانی ٩٧.٤ لە ١٠٠ ،شاری فانکۆفەری کەنداش بە بەدەستھێنانی ٩٧.٣ لە ١٠٠ توانی پلەی سێھەم بەدەست بھێنێت،ئەم سێ وڵاتە لە ساڵی پارەوە توانیویانە پلەی یەکەم و دووھەم و سێھەمی ڕیزبەندیەکە بەدەست بھێنن.

ئەو وڵاتانەش کە بەدەست جەنگ و ھەژاریەوە دەناڵێنن ناویان لە بەشی خوارەوەی ڕیزبەندیەکەدا ھاتووە وڵاتی سوریا بە بەدەستھێنانی (٣٠.٢) لە پلەی کۆتای ڕیزبەندیەکەدایە،لە دوای ئەویش شاری لاگۆسی نێجیریایە بە بەدەستھێنانی (٣٦) پلە لە پلەی پێش کۆتای ڕیزبەندیەکەدا ناوی دێت ،لە پاش ئەویش شاری تەرابلوسی لیبیا دێت بە بەدەستھێنانی(٣٦.٦) خاڵ.

ڕیزبەندیەکەش بە گشتی بەم شێوەیەیە: 

١-ملبۆرن،ئوستورالیا.

٢-ڤێینا،نەمسا.

٣-ڤانکۆڤەر،کەنەدا.

٤- تۆرنتۆ، کەنەدا.

٥-کەلگاری،کەنەدا.

٦-ئادیلید،ئوستورالیا.

٧-بێرس ،ئوستورالیا.

٨-ئۆکلاندا، نیوزلاند.

٩-ھلیسنکی، فینلاندا.

١٠-ھامبۆرگ، ئەڵمانیا.




3 مانگ پێشتر - Aug 17 2017 11:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123