تەکنەلۆژیا

چین ھۆڵێکی وەرزشی گواستراوە دروستدەکات


ئەگەر دەتەوێت وەرزش ئەنجابدەیت و بەھانەی ئەوەت ھەیە کە ھۆڵی وەرزشیەکەت لێوە دورە کۆمپانیایەکی چینی ھەستا بە دروستکردنی ھۆڵێکی وەرزشی گواستراوە بە ڕوبەری ٥ مەتر چوارگۆشە.

نرخی ئەنجامدانی وەرزشیش لەم ھۆڵە نزیکەی ١٠٧٠ دۆلارە،ئەم ھۆڵە لە ھەمووکاتێکدا بەردەستە بۆ ئەنجامدانی وەرزش و بێئەوەی پابەند یاخود ڕەچاوی کات بکرێت  بە شێوەیەک دروستکراوە فێنکەرەوە،شاشەی تەلەفیزیۆن،ئامێری ھەواکێش(مورەشەح) و گوێگرتن لە مۆسیقا و بینینی فلیمی سینەمایی بۆدابینکراوە،چونکە لە وڵاتی چین بەھۆی پیسی ھەواکەی زۆر قورسە بتواندرێت لە ھەوایەکی پاکدا وەرزش ئەنجام بدرێت.

خاوەنی کۆمپانیای بەرھەمھێنەری ھۆڵەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئامانج لەم بیرۆکەیە ئاسانکاریکردنە بۆ خەڵکی تا بتوانن لە ھەرکاتێکدا (نالەباری کەشوو ھەوا یاخود لەکاتی نەبوونی کات کە وادەکات سەردانیکردنی ھۆڵەکانی وەرزش کارێکی ئاسان نەبێت وەرزشی خۆیان ئەنجامبدەن.


مانگ پێشتر - Aug 21 2017 1:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1