هەمەڕەنگ

نھێنی دابەزانی ٥٠ کیلۆگرام لە کێشی ئەم خانمە بزانە


ئێلۆرا ھاری کاتێک دەگاتە تەمەنی ١٩ ساڵ دەگاتە قۆناغێکی پێگەشتوو لە قەڵەوبوون(کێش زیادبوون) بە گەشتنی کێشی لەشی بوو بە  ١١٠ کیلۆگرام.

ئێلۆرا بەردەوام ئەو خواردنانەی دەخوارد کە دەوڵەمەندبوون بە ڕۆن و زەیتەکان،لە بەیانیانیشدا ھەرکاتێک برسیبووبێت کەباب یاخود ھەمبەرگری خواردوە.

لە سەرەتادا توشی سەرئێشە و تەنگەنەفەسی و ھیلاکی جەستەوەی دەبێتەوە،پزیشکەکانیش نەخۆشی شەکری تیادا دیاریدەکەن.

ئێلۆرا بیرۆکەیەکی زیرەکانەی خۆی یارمەتیدەری بوو بۆ ڕزگاربوون لەم کێشە زیادەیە ،کە ئەویش بڕیاردانبوو بە خواردنی خۆراکی لاوەکی لەگەڵ خواردنی ئەو خۆراکانەی کە پێویستبوون بۆ لەش.

لە ھەنگاوی دووھەمیشدا توانی دوربکەوێتەوە لە شەکر و تەواوکەرە خۆراکیە کیمیایەکان لە بەرامبەریشدا پەیڕەوی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست دەکرد کە بریتی بوو لە خواردنی خۆراکی تازە،دانەوێڵە،چەرەسات،میوە.

لە پاشاندا چۆتە بواری ھەڵگرتنی قورسایی کە وەک وەرزشێکی ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆی ئەنجامیداوە ھەروەھا لە پاڵ ئەمەشدا ڕاھێنانی کاردیۆی ئەنجامداوە ئەم ڕاھێنانەش  یارمەتیدەریبووە لە سوتانی چەوری.

ئەم ھەنگاوانەی "ئێلۆرا" توانی  لە ماوەیەکی کەمدا ٤٠ کیلۆگرام لە کێشی دابەزێنێت، ئەمەش ڕێگا خۆشکەربوو بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی پێستی شل بەم ھۆیەشەوە توانی ڕێژەیەکی زیاتر لە کێشی دابەزی.


3 مانگ پێشتر - Aug 24 2017 11:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123