تەندروستی

ھۆکارەکانی سەر بەگێژ دا ھاتن و چارەسەرەکانی


زۆرجار مرۆڤ تووشی سەر بەگێژ دا ھاتن دەبێت، ئەمەش بەھۆی ئەوەوەیە خوێن بەئۆکسجینی تەواوەوە ناگاتە مێشک ئەمەش ھۆکاری خۆی ھەیە:
- دابەزینی گوشاری خوێن بۆ خوار رێژەی سروشتی بۆ ژێر ٩٠/٦٠.
- وشکبوونەوەی جەستەی مرۆڤ.
- کەمی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
- ترس و تێکچوونی باری دەروونی.
- کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا.
- نەخۆشییەکانی دڵ.
- جەڵدەی مێشک.
- خوێنبەربوونی ناوەکی.
چارسەرەکانی سەر بەگێژ دا ھاتن:
- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاوو شلەمەنی ئەگەر جەستە روبەرووی وشکبوونەوە بویەوە.
- خواردنی شیرینی بۆماوەیەکی کەم و پاشان پشوودان.
- سەر لە ئاستی جەستە زیاتر بەرز نەکرێتەوەو بۆماوەیەک بخرێتە نێوان ھەردوو ئەژنۆوە.
- دورکەوتنەوە لە رووناکی بەھێز.
- لەکاتی کەم خوێنیدا ڤیتامینات بخورێت.
- کەمکردنەوەی بەپێوە وەستان.


مانگ پێشتر - Aug 24 2017 12:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر