تەندروستی

یەکەم نەشتەرگەری چاندنەوەی شان و قۆڵەکان ئەنجامدەدرێت

یەکەم نەشتەرگەری چاندنەوەی شان و قۆڵەکان بۆ پیاوێکی ئایسلەندی ئەنجامدەدرێت .
بە پێی هەواڵی میدیا فەرەنسییەکان، یەکەم نەشتەرگەری چاندنەوەی شان و قۆڵەکان بۆ پیاوێكی ئایسلەندی تەمەن ٢٦ ساڵ ئەنجامدراوە .
میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکردووە نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی " ئێدوارد ئێریۆ" ئەنجامدراوە پێشتر نەخۆشەکە بەهۆی ڕوداوێکی نەخوازراوەوە هەردوو شان و قۆڵی بڕاونەتەوە .
باسیشیان لەوەکردووە، نەشتەرگەرییەکە ماوەی ١٥ کاتژمێری خایاندووەو ئێستا باری تەندروستی کەسەکە جێگیرە .
بۆ یەکەم جار نەشتەرگەری چاندنەوەی قۆڵەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ئەنجامدراوە بەڵام یەکەمین جارە نەشتەرگەری چاندنەوەی قۆڵەکان بە شانەکانەوە لە جیهاندا ئەنجامبدرێت .