هەمەڕەنگ

زەنگی سووری دۆناڵد ترامپ بۆ چی بەکاردێت؟

 

لە دوای بەجێهێشتنی کۆشکی سپی لە لایەن "دۆناڵد ترامپ" سەرۆکی پێشووی ئەمریکا چەند دیاردە و تایبەتمەندییەکی "دۆناڵد ترامپ" لە ناو کۆشکی سپیدا سەرنجی هەمووانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا.

"زەنگی سووری دۆناڵد ترامپ" یەکێکە لە سەرنج ڕاکێشترینەکان کە هەمیشە لەبەردەمیدا زەنگێکی ئاگادارکردنەوە هەبوو کە ڕەنگێکی سووری هەبوو، زۆرینەی خەڵک دەیان گووت زەنگی" بۆمبی ئەتۆمییە" گەر سەرۆکی ئەمریکا دەس بنێت بە زەنگەکەوە کارەسات ڕوودەدات

بەڵام یەکێک لە کارمەندەکانی کۆشکی سپی باسی لەم زەنگە کردووە دەڵێت"دۆناڵد ترامپ" عاشقی خواردنەوە گازییەکان بووە، ئەم زەنگەش ئاگادارکردنەوە بووە بۆ هێنانی (بیبسی بێ شەکر) بۆ دۆناڵد ترامپ"، هەروەها ئاماژەیداوە کە ڕۆژانە سەرۆکی ئەمریکا 12 قوتوو "بیبسی بێ شەکر"ی خواردووە