هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری...دۆزینەوەی شارێکی ونبوو دوای ٦٠ ساڵ لە دیارنەمانی


دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا شوێنەواری شارێکی کۆنیان دۆزیەوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠ ساڵ پێش ئێستا.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش ئەم شارە دەکەوێتە دوری ٢٧٠ کیلۆمەتر لە باکوری مەدریدی ئیسپانیا،پێش ئەوەی ژێر ئاو بکەوێت دانیشتوانەکەی لە ساڵی ١٩٥٩ دا ئەم شارەیان بە جێھێشتوە و گوندێکیان لە نزیکیەوە دروستکردوە.

بە ھۆی نزمبوونەوەی ئاستی ئاویش وایکرد دوای ٦٠ ساڵ ئەم شارە دەربکەوێتەوە،ڕۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەردانیکەرانی ئەم شوێنە دەتوانن لە نزیکەوە کۆشک و تەلارە لەناوچوەکان و دارە بەبەردبووەکان و پردە ڕوخاوەکان ببینن ، لەگەڵ بینینی ماڵە نقومبووەکان کە تا ئێستاش ھەندێک لە دەرگا و پەنجەرەکانی ماونەتەوە ، بێئەوەی ھیچ کاریگەریەکیان لەسەر دروست ببێت.


3 مانگ پێشتر - Aug 31 2017 11:22AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123