هەرچەندە بەشێکی زۆر لە خەڵکی پێیان وایە کە زیرەکی شتێکە کە کەسەکە بەختی هەیە و لە منداڵیەوە بە زیرەکی لەدایک بووە، بەڵام ئەمە هەمیشە بەم جۆرە نییە
بەپێی قسەی شارەزایان ئەو کەش و بارودۆخەی کە لە دەوروبەرتە بە جۆرێک لە جۆرەکان کاریگەری لەسەر مێشک و زیرەکیت دادەنێت و شێوازی بیرکردنەوەت دیاری دەکات
ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە چەند شتێک دەکات کە تەنها کەسە زیرەکەکان ئەنجامی ئەدەن کە ئەمانەن:
-گرنگی بە کارو ئابووری سەربەخۆ ئەدەن
-زۆر گاڵتە و گەپ ئەکەن و کۆمەڵایەتین
-هەندێک کات لەگەڵ خۆیان ئەدوێن
-زۆر کات گوێ لە میوزیک ئەگرن
-کار بە زیرەکی ئەکەن نەک بە قورسی
-هەمیشە چاوەڕێی وەڵامن و هیچ شتێک بە نەزانراوی بەجێ ناهێڵن
-دان بە هەڵەی خۆیاندا ئەنێن
-شوکولاتە ئەخۆن
-زۆر قسە ناکەن