تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ سودی زیاتری قاوە ئاشکرا دەکات


توێژینەوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات خواردنەوەی چوارکووپ قاوە ڕۆژانە ئەگەری مردنی پێش وەختە لە گەنجاندا کەمدەکاتەوە.

بە پێی توێژینەوەیەک کە بۆ ماوەی 10 ساڵ لەسەر 20 ھەزار کەس کە تەمەنیان لە نێوان 25-65ساڵیدا بوو ئەنجامدرا، دەرکەوت ئەو کەسانەی 2 کوپ قاوەیان ڕۆژانە دەخواردەوە ڕێژەی مردن تیایاندا %22و ئەو کەسانەش کە ڕۆژانە 4  کوپ قاوەیان خوارد ڕێژەی مردن تیایاندا %64 بوو،بەراورد بەو کەسانەی کە کەمتر دەیانخوارد یاخود نەیاندەخوارد. 

ھەر بۆیە توێژینەوەکە ئامۆژگاری دەدات بە خواردنەوەی ڕۆژانەی قاوە لەبەر بوونی  پێکھاتەی ڕوەکی و دژە ئۆکسان تیایدا، لە پێناو پاراستنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە.

قاوە لە ڕێژەیەکی زۆر ئاوێتە پێکھاتوە لەگەڵ لەشدا کارلێک دەکات ،لەوانەش کافاین و دژە ئۆکسان کە یارمەتیدەرن بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە نەخۆشی.

ھەر بەپێی توێژینەوەیەکیش کە لە مانگی ڕابردوودا  لە  لەندەن ئەنجامدرا ئاماژە بە گرنگی خواردنی قاوە دەکات لە باشکردنی کاری جگەر و  کەمکردنەوەی ھەوکردن و گرنگی بۆ کۆئەندامی بەرگری.

لە ھەمان کاتدا ئاژانسی ئەوروپی بۆ سەلامەتی خۆراک داوا دەکات 0.4 گرام لە کافاین لە ڕۆژێکدا زیاتر نەخورێتەوە.،کە ئەمەش بەرامبەرە بە 5 کوپ لەقاوەی ئێس پرێسۆ  یاخود 4 کوپ لە قاوەی خێرا تواوە.


2 هەفتە پێشتر - Sep 4 2017 3:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر