هەمەڕەنگ

وەفای کچێک بۆ خۆشەویستە نەخۆشەکەی

پێگەی "سی سی تی ڤی" کۆمەڵێک وێنەی خانمێکی بڵاوکردۆتەوە کە بۆ ماوەی سێ ساڵە خزمەتی خۆشەویستەکەی دەکات کە بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگا کەوتووە

پێنگ یاڵۆ، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ توشی لەهۆشخۆچوون دەبێت دوای ڕودانی ڕوداوێکی هاتووچۆ لە ساڵی 2017 لە شاری هێفێی هەرێمی ئانهووی چین

لە دوای ڕوداوەکە خۆشەویستەکەی کە ناوی "لی نیونگ"ە بەوەفا دەبێت و جێی ناهێڵێت بەڵکو دەمێنێتەوە و خزمەتی دەکات، بۆ پاراستنی ماسولکەکانی لە پوکانەوە بەهۆی نەبوونی جوڵەو ڕۆیشتنەوە بەردەوام دەست و قاچەکانی بۆ دەشێلێت، ئەم خزمەت و چاودێریکردنەی خۆشەویستەکەی وای کردووە کە پێنگ وردە وردە بەرەو چاکبوونەوە بڕوات