درامای " Bridgerton " ژمارەیەکی پێوانەی لە نێتفلێکس تۆماردەکات
درامای "Bridgerton" دوای چوار هەفتە لە نمایشکردنی زیاتر لە ٨٠ ملیۆنی بینەری هەبووە
پێگەی نێتفلێکس لە تویتێك دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، درامای " Bridgerton " دوای چوار هەفتە لەنمایشکردنی توانیویەتی ٨٢ ملیۆن بینەری هەبێت ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ پێگەکە .
دراماکە باس لە دڵخۆشی و دروستبوونی خۆشەویستی لەنێو خێزانێکی دەوڵەمەند لە سەدەی نۆزدەهەم لە لەندەن دەکات .
دراماکە لە یەکێک لە ڕۆمانەکانی جولیا کوینەوە وەرگیراوە لە ٢٥ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا لە نێتفلێکس بڵاوکراوەتەوە .
|