هەمەڕەنگ

کۆرۆنا زیانی ١٣٠٠ ملیار دۆلاری بە کەرتی گەشتیاری گەیاندووە

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرتی گەشتیاری لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەبڕی ١٣٠٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە .

ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە بەهۆی بڵاوبونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەبڕی ١٣٠٠ ملیار دۆلار زیان بە کەرتی گەشتیاری لە جیهاندا کەوتووە .

لە راگەیندراوەکەدا کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەبەوەکراوە، ئەو زیانەی بەر کەرتی گەشتیاری کەتووە ١١ جار لەو زیانە ئابوریە زیاترە کە لەساڵی ٢٠٠٩ دا بەهۆی خراپی باری ئابوریەوە بەر کەرتەکە کەوتووە .

ڕێکخراوەکە کە بارەگاکەی لە شاری مەدریدە باسی لەوەش کردووە، ساڵی ٢٠٢٠ بە خراپترین ساڵ بۆ کەرتی گەشتیاری دادەنرێت و نزیکەی یەك ملیار گەشتیار کەمیکردووە .


پێشتریش پسپۆڕانی ڕێکخراوەکە ئاماژەیان بەوەکردبوو نزیکەی ١٢٠ ملیۆن کرێکار لە کەرتی گەشتیاری مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان لەسەرە .