تەندروستی

لە بەیانیاندا ئەم حەوت کردارە ئەنجام بدە و چەوری ورگت بتوێنەرەوە

لە کاتێکدا بەشێکی زۆر لە خەڵکی گرنگی بە کێشی لەشیان ئەدەن، هەندێکیتر بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، بەڵام بۆ ئەوەی تەندروست بیت گرنگ نییە کێشت چەندە بەڵکو ئەوەی گرنگە کۆنەبوونەوەی چەورییە لە بەشی ورگ و تەواوی جەستە چونکە چەندین  نەخۆشی وەک شەکرە و جەڵتە و خەمۆکی بەدوای خۆیدا ئەهێنێت

ماڵپەڕێ "برایت ساید" باس لە حەوت کرداری ئاسان دەکات کە دەکرێت لە بەیانیاندا ئەنجامی بدەیت و یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی چەوری ورگدا کە ئەمانەن:

-هەوڵبدە لە بەیانیاندا شپرزە و پەلە پەل مەکە بۆ ئەوەی توشی فشار نەبیت، چونکە ئەمە وا دەکات هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا زیاد بکات و کێشی لەشت زیاد دەبێت

-کەمێک وەرزش بکە

ئەنجامدانی وەرزش لە هەموو کاتێکدا سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی کێش بەڵام ڕەنگە ئەنجامدانی هەندێک وەرزش لە بەیانیاندا سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ بەخشینی وزە و تواندنەوەی چەوری

-لە نانی بەیانیدا ئەو خواردنانە بخۆ کە فایبەر و پرۆتینیان تێدایە وەک ماسی، هێلکە و پاقلەمەنییەکان ئەمە ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری لە ورگدا

-لەبری شەربەت زیاتر ئاو بخۆرەوە

خواردنەوەی شەربەت لە بەیانیاندا وەک شتێکی باوی لێهاتووە  بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە زیانبەخشە و شلەی فرکتۆزی تێدایە، بۆیە ڕۆژانە خواردنەوەی وا دەکات چەوری لە ورگدا کۆببێتەوە

-بەیانیان چای سەوز بخۆرەوە

هەرچەندە وا خۆشترە کە ڕۆژەکەت بە خواردنەوەی کوپێک قاوە دەستپێ بکەیت بەڵام گۆڕینی ئەمە بۆ چایەکی سەوز ڕەنگە بیرۆکەیەکی باش بێت کە هەردوو ماددەی کافاین و دژەئۆکسیدی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ

-زیاتر بخەوە و هەوڵبدە بە درێژایی شەوەکە بۆ ماوەی کەمتر لە هەشت سەعات نەخەوتبیت چونکە کەمخەوی یەکێکە لە هۆکارەکانی قەڵەوبوون

 -بە پێ بڕۆ بۆ سەر کار یان هەوڵبدە خۆت لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل بەدوور بگریت و پاسکیل بەکاربهێنە