هەمەڕەنگ

حەوت بەکارهێنانی شیر کە ڕەنگە هەرگیز نەتبیستبێت

شیر لەگەڵ ئەوەی خواردنەوەیەکی تەندروستە و  چەندین سوودی گرنگی بۆ جەستە هەیە، دەتوانرێت لە زۆر کێشەیتردا هاوکاربێت و بە شێوازی جیاواز بەکاربهێنرێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە حەوت بەکارهێنانی شیر دەکات کە ڕەنگە تا ئێستا نەتبیستبێت لەوانەش:

-بەکارهێنانی شیر بۆ هێورکردنەوەی چاو لە کاتی کزانەوەدا

لە کاتی کزانەوەدا دانانی چەند دڵۆپێک شیر لەنێو چاو یارمەتی نەهێشتنی دەدات

-بەکارهێنانی شیر بۆ خێرا کردنی گەشەی ڕووەک

شیر هەر لە کۆنەوە وەک جێگرەوەی پەین بۆ گەشەی ڕووەک بەکارهاتووە و ڕێگری لە کەمبوونەوەی کالیسیۆمی پێویست بۆ ڕووەک دەکات

-دەتوانیت قژت بە شیر درێژبکەیتەوە

بەکارهێنانی شیر وەک ماسکێک بۆ قژ نەک تەنها یارمەتی درێژبوونەوەی قژەکە دەدات بەڵکو نەرم و بریقەداریشی دەکاتەوە

-دەتوانرێت لە کاری بۆیەکردندا بەکاربهێنرێت

میسرییەکان لە کۆندا شیریان وەک یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی دروستکردنی بۆیە بەکارهێناوە کە لەگەڵ لیمۆ تێکەڵ دەکرێت

-شیر لە هەمان کاتدا بۆ لابردن و پاککردنەوەی ماکیاژ بەکار دەهێنرێت

-لە کاتی پێوەدانی مێرووەکاندا دەکرێت شیر وەک دەرمان بەکاربهێنیت بۆ ڕزگاربوون لە هەوکردنی برینەکەت

-بۆ پاککردنەوەی ئەو کەلوپەلانەی کە لە چەرم دروسکراون وەک جانتا، پێڵاو و قەنەفەی چەرم