هەمەڕەنگ

شاومی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایل دەخاتەڕوو

کۆمپانیای شاومی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایل لە دووری چەند مەترێکەوە دەخاتەڕوو .

کۆمپانیای شاومی چینی تەکنەلۆژیایەکی نوێی بەناوی "
MiAirCharge
" بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاندووە .

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەم تەکنەلۆژیا نوێیە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەبێ بوونی وایەر لە دووری چەند مەترێکەوە دەتوانن مۆبایلەکانیان بارگاوی بکەنەوە .

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بارگاویکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکان لە ڕێگەی وایەر لێسەوە بیرۆکەیەکی نوێ نییە بەڵام ئەو ڕێگایە پێویستی بەوە بووە مۆبایلەکە لەو شوێنەوە نزیك بێت کە لێوەی بەرگاوی دەکرێتەوە بەڵام ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە دووری چەند مەترێکەوە توانای بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەی هەیە و پێویستی بە پەیوەندیکردن بە هیچ بنکەیەکی بارگاویکەرەوە نییە
 .

شاومی باسیلەوەشکردووە، ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ مۆبایل و کاتژمێرە زیرەکەکان و چەند ئامێرێکی تری گوێزەرەوە بەکاردێت .