تەندروستی

ئەو خۆراکانە چین کە وات لێ دەکات هەست بە بێهێزی بکەیت

خواردنی خۆراک کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر باری دەروونی مرۆڤ، هەندێك جار بۆ باشکردنی باری دەروونیمان چەند خۆراکێک دەخۆین بۆ هێورکردنەوەمان

بەڵام هەندێک خۆراک بەبێ ویستی خۆمان لە کاتی خواردنیدا هەست بە خراپی باری دەروونیمان دەکەین

 

بە پێی لێکۆڵینەوەییەکی ئەمریکی کە لە ماڵپەڕی "ئەمێریکان هێلس"بڵاوکراوەتەوە چەند خواردنێک کاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر دەرونمان وەک خواردنی دۆنەت لە بەیانیاندا کە بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدرات و زەیتی ناتەندروستی تێدایە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جەستەمان دەبێت لە کاتی خواردنیدا هەست بە تووڕەیی و شەکەتی جەستە دەکەین، هەروەها خواردنەوە وزە بەخشەکان بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر بۆ چەند کاتژمێرێک هەست بە چالاکی دەکەیت بەڵام لە دواتردا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر جەستە و دەبێتە هۆی تووڕەی و لاوازی جەستە.