تەندروستی

تەندروستی عێراق کاتی دەستپێکی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە لە داهاتویەکی نزیکدا هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێدەکەن .

ڕیاز عەبدول ئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقیەکان ئاماژەیبەوەکردووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا  هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێدەکەن بۆ ئەومەبەستەش حکومەتی عێراق بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە .

میدیا عێراقیەکان لەزاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویان کردۆتەوە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی پیویستی لە تەواوی پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە گرتۆتەبەر بەتایبەت ڤاکسینی فایزەر کە پێویستی بە ناوەندێکی گونجاو هەیە بۆ هەڵگرتنی .

بەرپرسەکەی تەندروستی عێراق وتویەتی، لە دوو مانگی داهاتوو دا ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەنە عێراق و ڕێژەی دابەشکردنی ڤاکسینەکە بە پێی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکانە .