تەندروستی

خواردنی سێ دەنک بامێ ڕۆژانە ئەم سودە گرنگەی ھەیە


بەگشتی خواردنی بامێ سودی تەندروستی زۆری ھەیە،بەھۆی بوونی ترشی فۆلیک لە پێکھاتەیدا بۆ خانمی دووگیان لە پێش منداڵ بوون و پاش منداڵبوون زۆر بەسودە.

ھەروەھا ڤیتامین"C" تێدایە بەرگری لەشی مرۆڤ  دژ بە نەخۆشیەکان بەتایبەتیش ھەڵامەت و سەرمابوون زیادەکات.

ئەو ڤیتامین "K" کە تێیدایەتی ئێسک پتەو دەکات لەگەڵ کۆمەڵێک سودی دیکەی کە بە مرۆڤی دەگەیەنێت ، پێگەی "Sher Care" ئاماژە بە گرنگی خواردنی سێ دەنک بامێ دەکات ڕۆژانە لە دابەزانی کێشی لەش ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی بامێ لە ئاسانکردنی کرداری ھەرس ، بەخشینی ڕیشاڵی خۆراکی گرنگ بە لەش کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەو چەوریەی کە ھۆکارە بۆ قەڵەوبوون .



3 مانگ پێشتر - Sep 19 2017 2:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر