هەمەڕەنگ

هیلاری کلینتۆن درامایەك لەسەر کچانی کۆبانێ بەرهەمدێنێت

کۆمپانیای " هیدن لایت " بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی زنجیرەکی جیهانی لەسەر ژنان و کچانی شاری کۆبانێ بەرمدێنێت . زنجیرەکە لە پڕفرۆشترین کتێبی نوسەر " گایل تزیمات لیمەن " وەرگیراوەو باس لە ئازایەتی و سەرکەوتنی ژنانی کۆبانێ بەسەر ڕێکخراوی تیرۆستی داعش و هەوڵدانیان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و مافی یەکسانی دەکات . هیدن لایت، کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی سینەماییە و لەلایەن هیلاری کلینتن وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا و خێزانەکەیەوە خاوەندارێتی دەکریت و گرنگی بە کێشەو ژیانی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەدات .