تەندروستی

لە ڕێگای ئەم خۆراکانەوە ڕێگری لە ھەڵوەرینی قژت بکە


لە ڕێگای ئەم خۆراکانەوە ڕێگری لە ھەڵوەرینی قژت بکە: 


١-فاسۆلیا: فاسۆلیا بە تەنھا سەرچاوەی پڕۆتین نیە بەڵکو ئاسن و زینکیشی تێدایە کەپێکەوە زۆر بەسودن بۆ ڕێگریکردن لە ھەڵوەرینی قژ.

٢-ھێلکە: ھێلکە یەکێکە لە ڕەگەزە خۆراکییە گرنگەکان کە دەتواندرێت بۆ ڕێگریکردن لە ھەڵوەرینی قژ سودی لێوەربگیرێت.

٣-بەزالیا: ڕەگەزی خۆراکی زۆری تێدایە لەگەڵ بوونی دژە ئۆکسان و ڤیتامین و خوێیەکان بە ڕێژەیەکی گونجاو کە بۆ تەندروستی قژ زۆر بەسودە.

٤-جگەری گوێرەکە: نزیکەی سێ ئەوەندە لە پێویستی ڕۆژانەی لەش لە ڤیتامین B١٢ دابیندەکات، لە پاڵ ئەم ڤیتامینە کۆمەڵێک ڤیتامینی گرنگی دیکەشی تێدایە،ھەروەھا ئاسن و زینک و پڕۆتین و زۆر لە ڕەگەزەکانی دیکەشی تێدایە کە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی قژ.

٥-شۆفان: بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە کە بەسە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و ڕیخۆڵەکان ، داشدەندرێت بە یەکێک لە سەرچاوە خۆراکیە گرنگەکان کە زەنک و ئاسن و ئۆمێگا ٦ و ترشەکانی تێدایە کە ئەمانە ھەموویان گرنگ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھەڵوەرینی قژ.

٦-ھەڵوژە یاخود قۆخ ماددەیەکی خۆراکی گرنگە بۆ تەندروستی قژ و دەبێتە ھۆی چالاکردنی ئەو خانانەی کە تایبەتە بە چالاکردنی ئەو خانانەی کە بەرپرسن لە گەشەی قژ و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندیشە بە ئاسن ، وەک زاندراوە ئەو کەسانەی کێشەی کەمی ئاسنیان ھەیە گرفتی زۆریان ڕوبەڕوو دەبێتەوە بە تایبەتی لەدەستدانی قژ ، وشکبوونەوە ، لاوازبوونی قژ.

٧--گوێز: خۆراکی قژە ، ئۆمێگا٣ و ترشەکانی تێدایە زیاتر لە ھەموو خۆراکەکان ، ھەروەھا زەنک و ئاسن، ڤیتامین B و پڕۆتینێکی زۆریشی تێدایە.

٨-بەھەمان شێوەی گوێز ناوکەکولەکەش دەوڵەمەندە بەو ڕەگەزە خۆراکیانەی کە یارمەتیدرە بۆ درێژبوونەوەی قژ ، بەھێزبوونی ھەروەھا دەوڵەمەندیشە بە پڕۆتین و ئۆمێگا٣ و ترشە چەوریەکان و زەنک و ئاسن.

٩-شۆفان: زۆر لە ڕیشاڵەکانی تێدایە کە بەسە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی دڵ ، ڕیخۆڵەکان  داشدەندرێت بە یەکێک لە سەرچاوە خۆراکیە گرنگەکان کە زەنک و ئاسن و ئۆمێگا ٦ و ترشەکانی تێدایە کە ئەمانە ھەموویان گرنگ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھەڵوەرینی قژ.




3 مانگ پێشتر - Sep 20 2017 2:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر