هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری...خانمێکی ئاڵودەبوو بە جوینی ئیسفنجەوە ببینە..


ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وێنەی خانمێکی گیرۆدەبوو بە جوینی ئیسفنجەوە بڵاوکردەوە بەڕادەیەک ئاڵودە بووە خوشکەکەی ھەمووکات لەجیاتی بردنی گوڵ و شەکولاتە بۆی ئیسفنجی بۆ دەبات.

تەنھا خوشکەکەی نیە کە بەم شێوەیە دەبێت ئیسفنجی بۆ بەرێت،ھاوسەرەکەشی بە شەوان دەنێرێت بۆ کڕینی ئیسفنج بۆی ،ھەفتانە ١٤ ئسفنج دەجوێت.

Emma Snowdon تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە،لە پاش ئەوەی پزیشکان پێش ١٠ ساڵ پێی ڕادەگەیەنن یەکێک لە ددانەکانی توشی ھەوکردنێکی زۆر بووە و بەھۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە ددانەکانیدا وا دەکات بەردەوام ئسفنجی سارد بخاتە سەر ئەو ددانەی و بیجوێت بەم ھۆیەشەوە بەردەوام  ھەستی کردوە پێی باش دەبێت ئەمەش ھۆکاربووە بۆ ئەڵودەبوونی بە جیونی ئسفنج.
لە ئێستاشدا ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخەی ئێستای کە پێوەی دەناڵێنێت.

 


3 مانگ پێشتر - Sep 26 2017 10:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر